سۆران محمد
زنجیرەی 1 · چیرۆکی بازرگانێک کە لە بێ کارییەوە دەستیپێکرد
لەم ئەڵقەیەی فاوندەرز لەگەڵ سۆران محەمەد دامەزرێنەری بەرهەمەکانی SMA و بازاڕی سۆران لە کەلار دادەنیشین. کاک سۆران گەشتێکی بازرگانی ئیلهامبەخشی هەیە — لە دەرچوویەکی بێکارەوە کە لەگەڵ ماڵی باوکیدا دەژیا دوا ژن هێنان، بۆ دروستکردنی بازرگانییەکی سەرکەوتوو، دەستپێکی کاری جوملە، و دروستکردنی بەرهەمی تایبەتی خۆی.
هەژیر و محەمەد
زنجیرەی 2 · پۆدکاستی دیوەخان، بزنسی بازارگەری و چای مامە
هەژیر و محەمەد دوو کوڕی گەنجن کە بە پۆدکاستی دیوەخان دەستیان پێکردووە، ئەو پۆدکاستەی ژیانی بە تەواوی گۆڕی. سەرەتا بە پۆدکاستێکی سادە و تەنها دەنگ تۆمارکردن دەستی پێکرد بەڵام توانیان گەشەی پێ بدەن و وردە وردە ببێتە یەکێک لە ناسراوترین پۆدکاستەکانی کوردستان.
کوردە معروف
زنجیرەی 3 · لە حەوزە وشکەکەی سلێمانییەوە بۆ دوبەی و چین
کاک کوردە هەر لە مناڵییەوە لە ناو بازاری سلێمانی لەگەڵ باوکی لە دوکان بووە و پاشان دەستی کردووە بە فرۆشتنی قوماش بە سەربەخۆیی، پاشان بۆ ئیش و کەسابەت سەفەری کردووە و چووەتە دهۆک و زاخۆ، دوبەی و لە کۆتاییشدا لە چین بووە پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی — ئەمە چیرۆکی کاک کوردەیە، کە تەعین نەبوونەکەی دەرگای وڵاتان و بازرگانی جیاوازی کردەوە بۆی و بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن.
گۆران عوسمان
زنجیرەی 4 · بازرگانی لە شاری بچووک
کاک گۆران لە شارێکی بچووک - هەڵەبجە، دەستی بە کارکردن کردووە. سەرجەم کارەکانی لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەست پێکردووە و تا کاتی زانکۆ توانیوییەتی کاری خۆی دابمەزرێنێت.
زانا عوسمان
زنجیرەی 5 · دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT)
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی.
د. صهیب ئامێدی
زنجیرەی 6 · چۆن پارە پاشەکەوت بکەین؟ — بازرگانی و ئازادی دارایی
لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ دکتۆر صهیب ئامێدی دادەنیشین — ڕاوێژکاری بازرگانی و وتاربێژ و ڕاهێنەرە کە هەشت ساڵی ڕابردووی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە بازرگانی و پارە و ئازادی دارایی.
دانا وەرتی
زنجیرەی 7 · کەی ئاڵتون بکڕم و چۆن مامەڵەی پێوە بکەم؟
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا دانا وەرتی دادەنیشین — زێڕنگەر و مامۆستای ئاینی وتەبێژی زێڕنگەرانی هەولێر بووە و چەندین لێکوڵینەوەی لە لایەنی شەرعی زێڕ کردووە و هەروەها ماوەیەکی زۆرە لە ناو بازاڕی زێڕنگەرانە و شارەزای بوارەکەیە.
حاجی کاروان
زنجیرەی 8 · دامەزراوەی خێرخوازی (پارە، متمانە و شەفافیەت)
لەم زنجیرەیەی فاوندەرز، لەگەڵ حاجی کاروان، کەسایەتییەکی ناسراوی کاری خێرخوازی و بانگخواز دادەنیشین، باسی ڕێکخراوی بەختەوەری و شێوازی کارکردنیان دەکەین — دور لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا کۆمێنتی خەڵکی
هەرێم قامیشی
زنجیرەی 9 · لە گوندی قامیشەوە بۆ بازرگانی ملیۆن دۆلاری
لەم زنجیرەیەی پۆدکاستی فاوندەرز لەگەڵ هەرێم قامیشی، بازرگانێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دادەنیشین، بۆ باسکردنی چیرۆکی بازرگانی و ژیانی کە تێیدا کاری قورس و زەرەر و زیان و دروستکردنی بینیوە.
سەڵاح هەورامی
زنجیرەی 10 · سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی
لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین و بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.
د. سۆران صدیق
زنجیرەی 11 · چۆن ڕێگری لە هەژاری بکەین؟ پاشەکەوت بەتەنها چارەسەر نییە
لەم زنجیرەی فاوندەرز، لەگەڵ دکتۆر سۆران دادەنیشین — مامۆستای زانکۆ لە بواری دارایی و بازرگانێک کە زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی بازرگانی ڕاستی تێکەڵ دەکات.
سەعد سالم
زنجیرەی 12 · چۆن براندێک دروستبکەین لە سفرەوە
زۆرێک لە بزنسەکان پێش ئەوەی دەستپێبکەن شکست ئەهێنن — نەک بەهۆی بەرهەمەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی چۆنیەتی دەستپێکردنیان. هیچ ستراتیجییەکیان نییە. نازانن بۆ کێ ئیش ئەکەن و ناسنامەیان نییە.
داوەر لهۆنی
زنجیرەی 13 · براندی کەسی - خەڵکی تۆ چۆن ئەبینن؟
فاوندەرز — زنجیرەی ١٣ — داوەر لهۆنی
بیلال سەعید
زنجیرەی 14 · لە دەستگێڕییەوە بۆ خاوەنکاری
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ بیلال سەعید دامەزرێنەری موڵک نیوس دادەنیشین و باسی بزنس، خۆپێگەیاندن، کارکردن و عەقارات و زۆر شتی تر دەکەین
ئارەزوو باراوی
زنجیرەی 15 · کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس
لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.
د. سەلمان نادر
زنجیرەی 16 · مانای پارە لە ژیاندا
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ د. سەلمان دادەنیشین؛ د. سەلمان باکگراوندێکی ئەکادیمی، ئاینی، بازرگانی، مەعریفی و فەلسەفی هەیە کە ئەزمونی بازاڕ، وانە وتنەوە و ئەکادیمیای هەیە.
پێشەوا ئەحمەد
زنجیرەی 17 · خەمی داهاتووی خۆت هەڵبگرە و ئیشی لەسەر بکە
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.
ئیسماعیل خورماڵی
زنجیرەی 18 · ئەو شتانەی ژیان و بزنس فێریان کردم
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.