لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.
ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان ئەو خولیایەی کردە بزنسێک و تۆڕێک لە گروپی شاخەوانی. ئەمڕۆش ئارەزوو کوردستان بە جیهان دەناسێنێت.
لەم زنجیرەیەدا قووڵ دەبینەوە لە بزنسی گەشتوگوزار: بۆ کوێ بڕۆیت، چی بخۆیت، و بۆچی کوردستان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان. هەروەها چیرۆکی ئارەزوو دەبیستین؛ منداڵی، گەڕانەوە بۆ کوردستان، فێربوونی زمان، و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، دامەزراندنی ئیشێک کە پێشتر کەس نەیکردووە.
چۆن یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری خۆماڵی کوردستان دامەزرا؟ بزنسی گەشتوگوزار چۆن پارە پەیدا دەکات? بازاڕی گەشتوگوزار لە کوردستان بۆچی نرخی گەشتەکان گرانە؟ گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر بۆ ووڵات کوردستان چی هەیە و جیاوازییەکەی چییە؟ خۆشترین شوێنەکانی گەشتکردن لە کوردستان خۆشترین خواردن و خواردنگەکان کوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستان چیرۆکی ئارەزوو، منداڵی و خۆدۆزینەوە ئامۆژگاری بۆ گەنجان