زنجیرەی 19
حاجی سابیر
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ حاجی سابر دادەنیشین؛ دامەزرێنەری شیرەمەنی جوانڕۆ لە سلێمانی.
حاجی سابر ساڵانێکی زۆرە کار دەکات. لە منداڵییەوە لە گوند لەگەڵ باوکی ئیشی کردووە، و چەندین کاری جیاوازی تاقیکردووەتەوە تا گەیشتووەتە دامەزراندنی کارگەی شیرەمەنی جوانڕۆ.
ئێستا جوانڕۆ چەند لقێکی فرۆشتنی لە سلێمانی هەیە، و کارگەکەی بەرهەمەکانی دابەش دەکات بەسەر فرۆشگاکاندا.
لەم پۆدکاستەدا باسی ژیانی، دەستپێکردنی ئیشەکە، بەرهەمی خۆماڵی و ئامۆژگاری بۆ گەنجان دەکەین.