زنجیرەی 18
ئیسماعیل خورماڵی
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.
مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە مالیزیا خوێندوویەتی و لە ئیمارات ئیشی کردووە، چەندین بزنسی دامەزراندووە و بەڕێوەبردووە، و ئێستاش ڕاوێژکاری چەندین کۆمپانیایە.
لەم پۆدکاستەدا بە قووڵی باسی دەستپێکردنی بزنس، سیستم، ژمێریاری، بەڕێوەبردنی کارمەند و مانای سەرکەوتن دەکەین.