هەژیر و محەمەد دوو کوڕی گەنجن کە بە پۆدکاستی دیوەخان دەستیان پێکردووە، ئەو پۆدکاستەی ژیانی بە تەواوی گۆڕی. سەرەتا بە پۆدکاستێکی سادە و تەنها دەنگ تۆمارکردن دەستی پێکرد بەڵام توانیان گەشەی پێ بدەن و وردە وردە ببێتە یەکێک لە ناسراوترین پۆدکاستەکانی کوردستان.
هەژیر و محمد هەر بەوە نەوەستان و بەردەوام بوون لە کارەکانیان و دەزگایەکی بە بازارکردنیان دامەزراند لەگەڵ دیوەخان.
دوای ئەم سەرکەوتنانە بڕیار ئەیەن کە بەرهەمی تایبەت بە خۆیان هەبێت و ئێستاش کار لەسەر چای مامە ئەکەن کە لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست ئەبێت بۆ فرۆشتن.
لەم زنجیرەدا لەگەڵ هەژیر و محمد باس و خواسی زۆر شت ئەکەین لەوانە؛
دەست پێکردن وەک قوتابی پۆدکاستی دیوەخان دامەزراندنی مارس لابس چۆنییەتی بەڕێوەبردنی کارەکان ئیداری کارمەند دامەزراندنی ئیشی نوێ ڕەخنە و پێشنیار لە دیوەخان بەرهەمی نوێ و چای مامە