زنجیرەی 17
پێشەوا ئەحمەد
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ پێشەوا ئەحمەد دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاهێنەری بەڕێوەبردن و کارمەندی پێشووی مێتا (فەیسبووک) لە دوبلین.
پێشەوا لە هەڵەبجەوە دەستیپێکرد، ساڵانێک لە کوردستان ئیشی کرد، پاشان مێتا بانگی کرد و بوو بە بەڕێوبەر لە بارەگای ئەوروپی. بەڵام لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ کوردستان؛ بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە بگەڕێنێتەوە بۆ ناو گەنجان و کۆمپانیا خۆماڵییەکان.
لەم پۆدکاستەدا بە قووڵی باسی کارمەندی، بەڕێوەبردنی کۆمپانیا، گەشەکردن لەناو ئیشدا و دروستکردنی ژیانێکی کاری سەرکەوتوو دەکەین.