سوپاس بۆ بەشداریکردنت لە فاوندەرز، پۆدکاستێک کە تایبەتە بە گێڕانەوەی چیرۆکە ڕاستەقینەکانی پشت دەستپێکردن و گەشەپێدانی بازرگانی و ڕێکخراوەکان. ئامانجمان ئیلهام بەخشین و پەروەردەکردن و بەهێزکردنی نەوەی داهاتووی خاوەنکار و سەرکردەیە بۆ فێربوون لەو کەسانەی کە ئەزموونی ئەو کارەیان کردووە.
پێمان وایە هەموو دامەزرێنەرێک گەشتێکی ناوازەی هەیە کە شایەنی باسکردنە. ئەم پۆدکاستە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆی کراوە و ڕاستگۆیانە و پراکتیکی کە چیرۆکی سەرکەوتنی ڕووکەشی و تەقلیدییەکان تێدەپەڕێنێت.
لە پۆدکاستەکە چاوەڕوانی چی دەکەیت:
- 🎙 هەر کە دانیشتیت دەست بە تۆمارکردن دەکەین — بێ فشار، بێ ئاماژەی دەستپێکردن و چاوەڕوانی. دەمانەوێت هەموو شتەکان سروشتی بن.
- ☕ قسەکانمان قسەی ئاسایی و گفتوگۆییە — بە سادەیی قسە دەکەین، پرسیار دەکەین دەربارەی ئەزموونەکانت، بڕیارەکانت، تەحەددییەکان و تێڕوانینە کەسییەکانت.
- ⏱ هیچ سنوورێکی کاتی نییە — ئەمانەوێت گفتوگۆکەمان قووڵ بێت، بە تایبەت کاتێک بەهایەک لە بابەتەکاندا هەیە بۆ گوێگرانمان.
- ئامانجمان گەیاندنی بەهایە — هەر شتێکی بەسوود هەبوو باسی بکەن، لە ئەزموونە کەسییەکانەوە تا ئامۆژگاری وانەکانی ژیان.
- 🎯 بینەرەکانمان بە شێوەیەکی سەرەکی گەنجانن کە ئارەزووی بازارکردن، بازرگانی، بەڕێوەبردن، و کارگێڕی دەکەن — زۆرێکیان دەیانەوێت ئیشێک دەست پێبکەن و بەدوای زانیاری و ئەزمووندا دەگەڕێن.
- 😄 پێویست ناکات فەرمی بیت — ئەمە تەلەڤزیۆن نییە. دەمانەوێت میوانەکانمان ئاسوودە و مورتاح بن، پێبکەنن و بە ئازادی قسە بکەن. (وابزانە لە ماڵەوە دانیشتووین و چایەک بەیەکەوە ئەخۆینەوە)
ئەمانەوێت گفتوگۆی بەسوود و گرنگ بکەین، بۆ بنیاتنانی مرۆڤی سەرکەوتوو و ڕاستەقینە.
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێین کە لە خزمەتاندا گفتوگۆی قووڵ بکەین!
— تیمی فاوندەرز
پەیوەندیمان پێوە بکە