لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ مامۆستا ئیسماعیل خوڕماڵی دادەنیشین؛ خاوەنکار، ڕاوێژکاری بزنس و نووسەری چەندین کتێب لە بواری بەڕێوەبردن و بازرگانیدا.
مامۆستا ئیسماعیل ساڵانێکی زۆرە لە دامەزراوە و کۆمپانیاکاندا کاری کردووە، لە مالیزیا خوێندوویەتی و لە ئیمارات ئیشی کردووە، چەندین بزنسی دامەزراندووە و بەڕێوەبردووە، و ئێستاش ڕاوێژکاری چەندین کۆمپانیایە.
لەم پۆدکاستەدا بە قووڵی باسی دەستپێکردنی بزنس، سیستم، ژمێریاری، بەڕێوەبردنی کارمەند و مانای سەرکەوتن دەکەین.
هەڵە باوەکانی بزنس و چۆن لە زەرەر خۆت ڕزگار بکەیت چۆن دەست بە بزنس بکەیت و چۆن بزانیت بۆ چی باشیت بزنسێکی سەرکەوتوو چییە؟ لایەنی ژمێریاری، دارایی و کاش هەڵسەنگاندنی بزنس و ئەو هەڵانەی نابێت بیکەیت سەرپەرشتی کارمەند و کارسپاردن جیاوازی بەڕێوەبەر و سەرکردە بزنسی بچووک پێویستی بە HR هەیە؟ خوێندن لە مالیزیا و کارکردن لە ئیمارات بازرگانی بە حەڵاڵی، بەخشین و فێڵ لە کاردا شەریکایەتی، کتێب و ئامۆژگاری بۆ گەنجان