زنجیرەی 12
سەعد سالم
زۆرێک لە بزنسەکان پێش ئەوەی دەستپێبکەن شکست ئەهێنن — نەک بەهۆی بەرهەمەکەیانەوە، بەڵکو بەهۆی چۆنیەتی دەستپێکردنیان. هیچ ستراتیجییەکیان نییە. نازانن بۆ کێ ئیش ئەکەن و ناسنامەیان نییە.
لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ سەعد، بەڕێوەبەری داهێنەری وایتسپەیس دادەنیشین — ستۆدیۆیەک کە لە بواری ستراتیجی، براندکردن و تەلارسازی کاردەکەن. سەعد دەمێکە لە بواری کریەیڤ کاردەکات و چیرۆک و ئەزموونی خۆیامان بۆ ئەگێڕێتەوە.
بە قووڵی باسی دروستکردنی براندێک ئەکەنین لە سفرەوە — هەر لە ستراتیجی و چۆنییەتی دەرکەوتنەوە تا دروستکردنی لۆگۆ و براندەکە — و ئەو هەنگاوانە کامانەن کە ئەبێ هەموو خاوەنکارێک بیزانێت
ئەگەر بزنسێک دەست پێئەکەیت یان بزنست هەیە، ئەم زنجیرەیە بۆ تۆیە. ئەگەر لە بواری دیزاین و کریەتیڤ ئیش ئەکەیت، ئەمە ئەو پۆدکاستەیە کە چاوەڕێی بوویت.