زنجیرەی 10
سەڵاح هەورامی
لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین و بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.
باسی ئەوە ئەکەین بازاڕگەری چۆن بکرێت، پەیجێکی ئۆنلاین و بزنسی گەورە چۆن ڕیکلام بکەن، ناوەڕۆک و ستراتیجی چییە و چۆن دابنرێت.
هەروەها باس لەوە دەکەین کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوەی ئۆنلاین ڕەفتار دەکەن، چۆن بڕیارەکان کاریگەرییان لەسەرە و چی بە سۆشیال میدیای کۆمپانیایەکدا بگۆڕێت. ئەگەر تۆ دامەزرێنەر، خاوەنی بزنس، یان پلانت هەیە شتێکی تایبەت بە خۆت دەستپێبکەیت — ئەم ئەڵقەیە یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەیەکی ستراتیژیتر لەبارەی مارکێتینگەوە بکەیتەوە لەبری ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە بیربکەیتەوە.