زنجیرەی 8
حاجی کاروان
لەم زنجیرەیەی فاوندەرز، لەگەڵ حاجی کاروان، کەسایەتییەکی ناسراوی کاری خێرخوازی و بانگخواز دادەنیشین، باسی ڕێکخراوی بەختەوەری و شێوازی کارکردنیان دەکەین — دور لە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا کۆمێنتی خەڵکی
حاجی کاروان چیرۆکی ژیانی خۆی باس دەکات، لە منداڵییەکی سەخت و سەرەتای کارکردنەوە تا گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و ئیشکردن و دامەزراندنی ڕێکخراوی بەختەوەری. باسی خێرخوازی، شەفافیەت، متمانە، و واقیعی یارمەتیدانی خەڵکی فەقیر لە سەرانسەری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەکەین.
ئەم گفتوگۆیە بە قووڵی دەچێتە ناو ئەم بابەتانە: کێ دەبێت بەرپرسیار بێت لە کاری خێرخوازی — ڕێکخراوەکان یان حکومەت؟ پارە بە بەخشین کەم ئەکات یان زیاد ئەکات؟ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان چۆن پارە بەڕێوەدەبەن؟ ئایا ڕێکخراوە خێرخوازیەکان جێی متمانەن؟ کێ شایەن و شیاوە بۆ یارمەتی؟
هەروەها باس لە سیاسەت، ئایین، نیەت، مەترسی لە کاری مرۆیی و شێوازەکانی یارمەتیدانی خەڵ ئەکەین.
لەم زنجیرەدا: سەروەت و سامانی حاجی