زنجیرەی 6
د. صهیب ئامێدی
لەم زنجیرەیەدا، لەگەڵ دکتۆر صهیب ئامێدی دادەنیشین — ڕاوێژکاری بازرگانی و وتاربێژ و ڕاهێنەرە کە هەشت ساڵی ڕابردووی تەرخانکردووە بۆ خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لە بازرگانی و پارە و ئازادی دارایی.
دوای چەندین ساڵ وانەوتنەوە لە زانکۆ و پسپۆڕی لە خوێندنی ئیسلامی، دەستی لەکارکێشایەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی تەرکیز بخاتە سەر پڕۆژەکانی: ڕاوێژکاری، وەبەرهێنان، خول و ڕاهێنان، یارمەتیدانی خەڵک بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی دارایی.