زنجیرەی 5
زانا عوسمان
لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی.
کاک زانا گەشتێکی درێژی کارکردنی هەیە هەر لە کرێکاری و شۆفێری تەکسی لە کاتی زانکۆدا تا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی IT پێشکەوتوو کە ئێستا پەرە بە سیستەمی ERP، نەرمەکاڵا زیرەکەکان، چارەسەرەکانی تۆڕ، بەدواداچوونی GPS، و پلاتفۆرمی تایبەتمەند بۆ بازرگانی و کەرتەکانی حکومەت دەدات.
باسی IT لە کوردستان ئەکەین — چەند بەشی هەیە، چۆن خوێندکاران دەتوانن بوارێکی گونجاو هەڵبژێرن، و جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی، نێتوۆرک، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ڕۆبۆتیک، AI و زۆر شتی تر.