زنجیرەی 3
کوردە معروف
کاک کوردە هەر لە مناڵییەوە لە ناو بازاری سلێمانی لەگەڵ باوکی لە دوکان بووە و پاشان دەستی کردووە بە فرۆشتنی قوماش بە سەربەخۆیی، پاشان بۆ ئیش و کەسابەت سەفەری کردووە و چووەتە دهۆک و زاخۆ، دوبەی و لە کۆتاییشدا لە چین بووە پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی — ئەمە چیرۆکی کاک کوردەیە، کە تەعین نەبوونەکەی دەرگای وڵاتان و بازرگانی جیاوازی کردەوە بۆی و بووە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن.
دوای ئەوەی لە کاری حکومی بێبەش کرا، دەرفەتی تری تاقی کردەوە و خۆی دروست کرد - لە قوماشەوە دەستی پێکرد، ڕووی لە ئیشی گواستنەوە و لۆجستی کرد لە چەندین وڵات و دواجار کارێکی تایبەتی خۆی دامەزراند.
چیرۆکێک لە گەڕان و خۆڕاگری و دروستکردنی سەرکەوتن