فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان دەکەن. هەر زنجیرەیەک بە قووڵی دەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی؛ لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
فاوندەرز پۆدکاستێکە بۆ گفتۆکردن لەسەر دامەزراوە، ڕێکخراو، بازرگانی و بزنز، لە لایەن ئەحمەد یوسفەوە پێشکەش دەکرێت، کە خاوەنکارێکی بە ئەزموونە و زیاتر لە دە ساڵ کاری بازرگانی و بازارگەری کردووە.
پۆدکاستەکە سەرنج دەخاتە سەر چیرۆک، ستراتیژی و ئەو وانانەی کە لە دامەزراندنی بزنزێکدا گرنگن.
ئەحمەد زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردەوامە لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی کارەکانی لە چەندین بواردا. دامەزرێنەری ستۆدیۆی Simpl کە دەزگایەکی کریەتیڤ و بازارگەرییە. هەروەها شکلێت کە لە بواری خواردن و خواردنەوەدا کاردەکات. بە پاشخانێک لە داهێنان، بە براندکردن، دیزاین و پەرەپێدانی بازرگانی، ئەحمەد دیدێکی ناوازە دەهێنێتە ناو گفتوگۆکانەوە؛ لە هەر ئەڵقەیەکدا گفتوگۆیەکی قووڵ لەگەڵ میوانەکاندا دەکرێت — لە بیرۆکەی دامەزراندن و دەستپێکردنەوە تا بەڕێوەبردن و سەرکەوتنی پرۆژەکان.
پۆدکاستەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە سەرنجڕاکێش و گەرم و گوڕ و بەنرخ بێت، بۆ ئەو گوێگرانەی کە خولیای کارگێڕی، بازرگانی داهێنەرانە و دروستکردنی شتێکن کە سەرکەوتوو بێت.
گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.
ئەحمەد یوسف، دیزاینەر و خاوەنکار، پێشکەشکاری پۆدکاستەکەیە. لێکۆڵینەوە لەسەر ھەر میوانێک دەکات، پۆدکاستەکە بەڕێوەدەبات، و خۆی باسی سپۆنسەرەکە دەکات. کاتێک ئەو پێشنیازی شتێک دەکات، بینەرەکانی بە هەند وەریدەگرن.
هەموو زنجیرەیەک لە سلێمانی تۆمار دەکرێت، لە ستۆدیۆی خۆمان — یان لەو شوێنەی چیرۆکەکە لێی دەستی پێکردووە.



